نەوا-
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئێران هێشتا ئامادە نییە بۆ ڕێككەوتن، هاوكات جەختیشی كردەوە، لەسەر بەردەوامبونی پەیوەندییەكان لەگەڵ تاران و ئەگەری دانوستاندن لەگەڵیدا.
ئەوەشی خستەڕو، ئێران ئیتر ئەو هەڕەشەیە نیە كە چەند مانگێك لەمەوبەر هەیبو، ئەوەش بۆ پاشەكشەكردنی توانا سەربازییەكانی گەڕاندەوە.
پەیوەست بە ئەنجامدانی هێرشی گەورە بۆ سەر ئێران، ترەمپ دەڵێت، تاوەكو ئێستا بڕیاری لەسەر ئەنجامدانی هێرشی گەورەی ئەمریكی بۆ سەر ئێران نەداوە.
دۆناڵد ترەمپ رونیكردەوە، ویلایەتە یەكگرتوەكان دو هەڵبژاردەی لەبەردەمدایە سەبارەت بە ئێران، كە خۆیان دەبیننەوە لە بەردەوامبونی هێرشەكان و تێكشكاندنی تواناكانی یان گەیشتن بە ڕێككەوتنێك.
ڕونیشیكردەوە، سەرۆكەكانی ڕوسیا و چین جەختیان لەوە كردوەتەوە كە وڵاتەكانیان چەك بە ئێران نادەن.