ئەنجومەنی نوێنەران گفتوگۆی راپۆرتی دیوانی چاودێری دارایی دواخست

2 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەكۆبونەوەیدا گفتوگۆی لەسەر راپۆرتی دیوانی چاودێری دارایی دواخست بۆ دوای چلەی ئیمام حسێن كە تایبەت بو بە پێشێلكارییە داراییەكان لەساڵانی رابردودا.
بەگوێرەی زانیارییەكان، لەدانیشتنی داهاتوی پەرلەمانی عیراق بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر پرسی كارەباو دۆسیەی نەوت بانگهێشتی وەزیرانی كارەباو نەوت دەكات.
بڕیاربو پەرلەمانی عیراق بۆ تەواوكردنی گفتوگۆی راپۆرتی ساڵی 2025ی دیوانی چاودێریی دارایی كۆببێتەوە كە تێیدا دەبوایە رێكارەكانی گەڕانەوەی 26 تریلیۆن دینارو چارەسەركردنی زیادەڕۆیی سەر موڵكەكانی دەوڵەت یەكلا بكرێنەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group