نەوا-
توێژینەوەیەك لە گۆڤاری نەیچەر كلایمەت چەینج ئاشكرایكردوە، زیاتر لە 70 ساڵ داتای كەشوهەوا لە داتابەیسێكدا شیكراوەتەوە لەگەڵ داتای دانیشتوان بۆ پێوانەكردنی رادەی بەركەوتنی مرۆڤ بەئاستی مەترسیداری گەرما لەناوچە جیاوازەكانی جیهان.
لە داتاكەدا ئەنجامەكان دەریانخستوە نزیكەی %70ی دانیشتوانی جیهان ئێستا ساڵانە لانیكەم 90 رۆژ روبەڕوی فشاری گەرمی زۆر دەبنەوە بەراورد بەساڵانی حەفتاكانی سەدەی رابردو، ئاشكراشیكردوە پلەی گەرمی هەستپێكراوی شەوانە بە رێژەیەكی خێراتر لە پلەی گەرمی رۆژ بەرزبوەتەوە، ئەمەش وایكردوە جەستە قورستر چاكببێتەوە لە كاریگەرییەكانی گەرما.
لە راپۆرتەكەدا توێژەران ئاماژەیان بەوە كردوە: لەماوەی پێنج دەیەی رابردودا توندی فشاری گەرمی لە هەمو كیشوەرەكاندا زیادیكردوە، لەوانەش لەو ناوچانەی كە لە مێژودا بەركەوتەی ئەو جۆرە بارودۆخانە نەبون، وەك بەشێك لە ئەوروپا كە شەپۆلی گەرمای ئەم دواییە بوەتە هۆی مردنی هەزاران كەس.