ئێران رەتیكردەوە گەرووی هورمزی كردبێتەوە

3 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
ئاژانسی هەواڵی فارس نیوز ئەو دەنگۆیانەی رەتكردەوە كە باس لە كردنەوەی گەرووی هورمز دەكەن و جەختیكردوەتەوە لەگەڵ بەردەوامی رەفتاری ئەمریكا داخرانی گەرووی هورمز بەردەوام داخراو دەبێت و ناكرێتەوە.
دوپاتكردنەوەی داخستنی گەرووەكە لەلایەن میدیا فەرمییەكانی ئێرانەوە دوای ئەوەهاتوە كە كەناڵی 12ـی ئیسرائیلی بڵاویكردەوە، عەباس عیراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران رەزامەندی لەسەر پێشنیازێكی قەتەرو ئەمریكا سەبارەت بەكردنەوەی گەرووی هورمز پیشانداوە .
بەپێی هەمان سەرچاوە، لە پێشنیازەكەدا هاتوە كە كەشتییە بازرگانییەكان لەڕێگەی گەرووی هورمزەوە دەتوانن بچنە نێو ئاوەكانی ئێرانەوەو لەكاتی چونە دەرەوەشیاندا بەڕێگە ئاوییەكانی عوماندا تێپەڕدەبن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group