دۆناڵد ترەمپ: چین سیخوڕیمان بەسەرەوە دەكات و ئێمەش هەمان شت دەكەین
17 خولەک پێش ئێستا جیهان
نەوا-
بەگوێرەی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ"، تاران وێنەی مانگی دەستكردی بنكەی ئاسمانیی "موفەق ئەلسەڵتی" لە ئوردن پێگەیشتوە كە كۆمپانیایەكی چینی پێیداوە، ئەم بنكەیە كە هێزەكانی ئەمریكای تێدایە، لە مانگی (تەمموز)ـدا كەوتە بەر هێرشی موشەكیی ئێران و بوە هۆی كوژرانی 3 سەربازی ئەمریكی.
دۆناڵد ترەمپ لە كاتی گەشتێكیدا بە فڕۆكەی سەرۆكایەتی كە لە ئیرلەندابو، بە ڕۆژنامەنوسانی راگەیاند، چین تەنها ئەو كارە دەكات كە ئێمە دەیكەین، بۆیە ئەم بابەتە نابێت ببێتە كۆسپ لە بەردەم پەیوەندییەكانمان.
دۆناڵد ترەمپ ڕاشیگەیاند، كاتێك دەڵێن چین سیخوڕیمان بەسەرەوە دەكات، من دەڵێم ئەوان ڕاست دەكەن، بەڵام ئێمەش سیخوڕییان بەسەرەوە دەكەین ئەوەی ئەوان دەیكەن ڕێك هەمان ئەو كارەیە كە ئێمە دەیكەین و شایەنی گەورەكردن نییە.