پەرلەمانتارێكی عیراق بە 7 ساڵ زیندانی سزا درا

32 خولەک پێش ئێستا عێراق

نەوا-
دەستەی دەستپاكی فیدراڵی بڕیارێكی دادگای باڵای بڵاوكردەوە كە سزای 7 ساڵ زیندانیكردنی بۆ ئەندام پەرلەمانێك بەناوی ئەشواق سالم حەسەن سەپاند بەتاوانی دەوڵەمەندبون بە رێگەی نایاسایی، لە بڕیارەكەدا فەرمانی گەڕاندنەوەی ئەو سەروەت و سامانانەی بە نایاسایی بەدەستیهێناوە داوەو  سزایەكی داراییشی هاوتای بەهاكەی بەسەردا سەپاندوە كە كۆی گشتی بڕی 11 ملیارو 949 ملیۆن و 264 هەزار دینارە. 
دەستەی دەستپاكی ئاماژەشیكردوە، دادگا تاوانەكانی بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی بڕیارەكەی دژی ئەو پەرلەمانتارە دەركردوە دادگا بڕیاریداوە كۆی گشتی ئەو پارەیەی بردویەتی دوو ملیارو 114 ملیۆن و 820 هەزار دیناری عیراقی و دوو ملیۆن و 924 هەزار و 100 دۆلاری ئەمریكییە جگە لەو سزا داراییەی بەسەریدا سەپاندویەتی.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group