عێراق گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریكا ئەنجام دەدا بۆ بەردەوامبوونی گەشتە ئاسمانییەكان لەگەڵ ئێران
43 خولەک پێش ئێستا عێراق
نەوا-
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عیراق حكومەتی عیراق گفتوگۆی ڕاستەوخۆ لەگەڵ لایەنی ئەمریكا ئەنجام دەدات بۆ بەدەركردنی هەندێك لە فڕۆكەخانەكانی عیراق لەو ڕێكارانەی كە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا سەبارەت بە گەشتەكانی هێڵە ئاسمانییەكانی ئێران بۆ فڕۆكەخانەكانی ناوچەكە گرتووەتەبەر.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عیراق: حكومەتی عیراق كار بۆ كەمكردنەوەی گرژییەكانی ناوچەكە دەكات و دووپاتی دەكاتەوە كە بەردەوامبوونی قەیرانەكان دۆخەكە زیاتر ئاڵۆزتر دەكات.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكوەزیران: حكومەت داوا لە هەموو لایەنەكان دەكات كە بەشداری گفتوگۆ و دانوستان بكەن بۆ گەیشتن بە چارەسەرێك كە كۆتایی بە قەیران و ململانێكانی ئێستا بهێنێت، بە شێوەیەك كە خزمەت بە بەرژەوەندی وڵاتان و گەلانی ناوچەكە بكات.