راوێژكارێكی خامنەیی: وازمان لێنەهێنن جەنگی ئێران فراوانتر دەبێت

33 خولەک پێش ئێستا جیهان

نەوا-
راوێژكارێكی رابەری ئێران دەڵێت، ئەگەر ئەمریكاو ئیسرائیل وازمان لێنەهێنن ئەوا جەنگی نێوان وڵاتەكەی و ئەمریكا فراوانتر دەبێت و مەودایەكی زیاتری روبەڕی جوگرافی دەگرێتەوە.
یەحیا رەحیم سەفەوی راوێژكاری موجتەبا خامنەیی رابەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران بەئاژانسی فەرمی وڵاتەكەی راگەیاندوە،، لەبەرئەوەی پێكادان لەكەنداوی فارس و گەروی هورمزەوە درێژ بوەتەوە بۆ دەریای سور، ئەگەر ئەمریكاو ئیسرائیل دەستدرێژی نوێ بكەنە سەر ئێران ئەوا جەنگەكە بەرفراوانتر دەبێت و رەنگە بگاتە دەریای هیندی و لەوانەشە زیاتر لەوەش تێپەڕێت.
دەریای هیندی سێیەم گەورەترین دەریای جیهانەو روبەرەكەی نزیكەی 70.5 ملیۆن كیلۆمەتری چوارگۆشەیە كە دەكاتە 20٪ی روبەری ئاوی سەر زەوی.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group