چوارچێوەی هەماهەنگی جەخت لە گرنگیی پاراستنی سەقامگیریی عێراق دەكاتەوە

2 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
چوارچێوەی هەماهەنگی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، 298ـەمین كۆبوونەوەی خولیی خۆیان لە نووسینگەی موحسین مەندەلاوی، سەرۆكی هاوپەیمانیی ئەساسی نیشتمانی سازكردووە.
ئاماژە بەوەشدراوە، كۆبوونەوەكە بە ئامادەبوونی سەرۆكوەزیران بۆ تاوتوێكردنی چەند دۆسیەیەكی نیشتمانی بەڕێوەچوو كە راستەوخۆ پەیوەندییان بە دۆخی گوزەران و خزمەتگوزاریی هاووڵاتییانەوە هەیە.
هەر لە كۆبوونەوەكەدا فالح فەیاز وەزیری دارایی بانگهێشتكراوە و پلانی خزمەتگوزاریی حكوومەت و كاروباری دارایی و ئابووریی وڵات تاوتوێكراون.
روونیشكراوەتەوە، ئامادەبووان تیشكیان خستە سەر دۆسیە ئابووری و داراییە لەپێشینەكان و جەختیان لە گرتنەبەری سیاسەتی نەختینەیی و گەشەپێدان كردەوە، كە پاڵپشتیی سەقامگیریی ئابووری دەكات و بەشدارە لە بەرزكردنەوەی ئاستی گوزەرانی تاك و باشتركردنی خزمەتگوزارییە سەرەكییەكان.
هەروەها، چوارچێوەی هەماهەنگی جەختی لە گرنگیی پاراستنی سەقامگیریی عێراق و بەرژەوەندییە باڵاكانی لە نێوان ئەو ئاستەنگانەی دەوریان داوە كردەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group