سوپای پاسداران: بەردەوامین لە بەرهەمهێنانی چەك

50 خولەک پێش ئێستا جیهان

نەوا-
وتەبێژی سوپای پاسداران ئاشكرایكرد، كێشەی كەمی چەكیان نییە و تا ئێستاش بەردەوامن لە بەرهەمهێنانی چەكی نوێ.
محەمەد ئەكرەمی‌ وتەبێژی سوپای كۆماری ئیسلامیی ئێران بە میدیای وڵاتەكەی رایگەیاند، كە پێداویستی و ئامێرە سەربازییە نوێیەكانی بەرگریی و هێرشبەری لەوانەش موشەك و درۆنیان لەبەردەستدایە و لە ئێستاشدا بەردەوامن لە بەرهەمهێنانی چەك.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئەوان تا ئێستاش بەردەوامن لە بەرهەمهێنانی چەك و ئێستا یەكە جیاوازەكانی سوپای ئێران خاوەنی كۆگایەكی گەورەن لەو ئامێر و كەلوپەلە سەربازییە نوێیانە.
وتەبێژی سەپای پاسداران دەڵێت، ئەزموونێكی باشیان بەدەستهێناوە و فێربوون كە لاوازییەكانی دوژمن لە كوێدایە و دەتوانن بە ئاسانی زەفەری پێببەن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group