حكومەتی عێراق 100 دۆلاری بە 152 هەزار دینار جێگیركرد
1 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق
نەوا-
لە كۆبوونەوەی ڕۆژی 6ـی تشرینی یەكەمی 2026دا، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا نرخی فرۆشتنی هەر دۆلارێك بۆ 1520 دینار بگۆڕێت و لە ئەمڕۆوە بڕیارەكە چووە بواری جێبەجێكردنەوە.
پاش بڕیارەكەی ئەنجومەنی وەزیران، بانكی ناوەندی لە نووسراوێكی ڕەسمیدا بۆ بانك و كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراو، پاڵپشتی خۆی بۆ بڕیارەكە ڕاگەیاند و نرخە نوێیەكانی پەسەند كرد.
بانكی ناوەندی داوای لە سەرجەم دامەزراوە داراییەكان كردووە لە ڕۆژی 7ی تشرینی یەكەمی 2026ـەوە پابەندی ئەم نرخە نوێیانە بن و كاركردن بە نرخەكانی پێشوو ڕابگرن.