لە عیراق تای خوێنبەربون لەژێر كۆنترۆڵدایە

27 خولەک پێش ئێستا عێراق

نەوا-
قوسەی حەتاب وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق ئاشكرایكردوە، پەتای تای خوێنبەربون بە رێژەی 95% بۆ 97% كۆنترۆڵكراوەو هیچ زیادبونێك لە ژمارەی توشبواندا تۆمار نەكراوە.
وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق راشیگەیاندوە، كارەكانی فەرمانگەی ڤێتێرنەری بەردەوامن و دۆخی تەندروستی ئاژەڵان زۆر باشە بە جۆرێك دۆخی تای خوێنبەربون بە رێژەیەكی بەرچاو كۆنترۆڵ كراوەو هیچ هەڵكشانێك لە ئاماری توشبوندا نیە.
وتیشی: دەرمانی بنبڕكردن بەشێوەی بێبەرامبەر بەردەستەو تیمەكانی ڤێتێرنەری لە بەغداو نەخۆشخانە ڤێتێرنەرییەكانی پارێزگاكان سەردانی ئاژەڵداران دەكەن بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری و رێنمایی پزیشكی. 

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group