نەوا-
بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاندوە: سەردانی نزار حسێن پارێزگاری بانكی ناوەندیی عیراقیان كردوەوە لەگەڵیدا كۆبونەتەوە، بەنوسراوێك داوایانكردوە هەمو مامەڵە دارایی و بازرگانییەكانی وەك كڕین و فرۆشتن و گرێبەستەكان لەسەرجەم پارێزگاكانی عیراق تەنها بە دیناری عیراقی ئەنجام بدرێن، ئامانجیشیان لەم داواكارییە جێگیركردنی بازاڕ، رێكخستنەوەی مامەڵە بازرگانییەكان و روبەڕوبونەوەی هەڵاوسان و بەرزبونەوەی نرخی كاڵاو خزمەتگوزارییەكانە.
ئاماژەی بەوەشكردوە: داواشیانكردوە لێپرسینەوە لەو كەس و لایەنە حكومی و ئەهلییانە بكرێت كە پابەندی ئەم رێنماییە نابن و سزای دیاریكراو بەرامبەریان جێبەجێ بكرێت و پارێزگاری بانكی ناوەندیی عیراقیش پێشنیارەكەیانی بە گرنگ زانیوەو بەڵێنی دا كاری لەسەر بكات.