بەهۆی كەمی مادەی خاوەوە ئەمریكا توانای دروستكردنی موشەكی پاتریۆتی نەماوە

26 خولەک پێش ئێستا جیهان

نەوا-
رۆژنامەی (وۆڵ ستریت جۆرناڵ)ی ئەمریكی لە راپۆرتێكدا ئاشكرایكردوە، پێنتاگۆن روبەڕوی ئاستەنگێكی جدی بوەتەوە لە دابینكردنی ماددەی رایۆن كە كەرەستەیەكی خاوی زۆر گرنگ و بنەڕەتییە بۆ دروستكردنی موشەكەكانی پاتریۆت.
بەگوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەكە، ئەم مادەیە توانای بەرگەگرتنی هەزاران پلەی گەرمی هەیەو تەنها یەك جۆریشی بۆ مۆدێلە پێشكەوتوەكانی موشەكی پاتریۆت پەسەند كراوە كە لە كارگەیەكی كۆمپانیای پارك ئایرۆسپەیس لە ویلایەتی كانزاس ئامادە دەكرێت.
بەرپرسانی پێنتاگۆن داوایان لەو كۆمپانیایە كردوە بڕی ماددەكە زیاد بكات بەڵام توانای نەبوە چونكە سەرچاوەی سەرەكی مادەكە كۆمپانیایەكی فەڕەنسی بەرهەمی دەهێنێت و دواتر رەوانەی ئەمریكای دەكات، كۆمپانیا فەڕەنسییەكەش رایگەیاندوە كە بڕی بەردەست لای ئەوان سنوردارە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group