روبیۆ: تا ترەمپ سەرۆك بێت ئێران نابێتە خاوەنی چەكی ئەتۆم

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
ماركۆ روبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئێران چەندین دەرفەتی لەدەستداوە بۆ گەیشتن بە رێككەوتن لەگەڵ ئەمریكاو هەتا ئەو كاتەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بێت، كۆماری ئیسلامی چەكی ئەتۆمی بەدەستناهێنێت و ئەوەش هێڵی رونی واشنتۆنە.
هەر لەكۆنگرە رۆژنامەوانیەكەی روبیۆدا كە لەگەڵ هاوتا یۆنانییەكەیدا ئەنجامیدا وتی، ئێران هەرگیز چەكی ئەتۆمیی نابێت تا ئەو كاتەی ترەمپ لە پۆستەكەیدا بێت، ئابوری وڵاتی ئێران لە لێواری روخانی تەواودایەو خەریكە دەگاتە ئاستێك كە كەم وڵات لە جیهاندا بەخۆیەوە بینیوە، ئێران چەندین دەرفەتی بۆ گەیشتن بە رێككەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئەمەریكا لەدەستداوەو بەردەوامە لە خەرجكردنی بڕە پارەیەكی زۆرە بۆ تیرۆرو چەك كڕین و حزبوڵڵا.
دوپاتیشیكردەوە، دۆناڵد ترەمپ توانای سەربازی ئێران و بەشێكی زۆری توانای پیشەسازی سەربازی ئێرانی لەناوبردوەو جگە لەوەش كۆنترۆڵی تەواوەتی گەروی هورمزی لەدەستداوە، تەنانەت هاتوچۆی نەوتهەڵگرەكان و رۆیشتنی نەوت لەو رێگەیەوە گەڕاوەتەوە بۆ ئاستی نزیكەی پێش جەنگ.






شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group