ڤانس: ئەمریكا كۆتایی بەجەنگی ئێران دەهێنێت

17 خولەک پێش ئێستا جیهان

نەوا-
جەی دی ڤانس جێگری سەرۆكی ئەمریكا لە چاوپێكەوتنێكدا رایگەیاندوە،  دۆناڵد ترەمپ دەیەوێت كۆتایی بە جەنگ دژبە ئێران بهێنێت و رێگە نادات جەنگەكە تاكۆتایی بەردەوام بێت، ئەو جەنگە 15 ساڵ ناخایەنێت بەڵكو تەنانەت لە دوو ساڵیش تێپەڕ ناكات، ئەمریكا پابەندی بەڵێنەكەی دەبێت بەوەی بۆ هەمیشە لە ناوچەكەدا نەمێنێتەوە.
جەی دی ڤانس راشیگەیاندوە، دۆناڵد ترەمپ جەنگەكە بەئەنجامێكی نایاب بۆ گەلی ئەمریكا كۆتایی پێدەهێنێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group