بەهۆی بەرزبونەوەی نرخی دۆلارەوە دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دواخرا

2 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
بەهۆی بڕیارەكەی ئەنجومەنی وەزیرانەوە بۆ گۆڕانكاریی لە نرخی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عیراقی، دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق داواخرا.
غالب محەمەد ئەندامی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند، دوای ئەوەی فشارێكی زۆر لەلایەن پەرلەمانتارانی عیراقەوە كرا لەسەر گرانی نرخی دۆلار، دانیشتنی پەرلەمانی عیراق دواخراو دانیشتنەكە تایبەت دەكەن بە بەرزكردنەوەی نرخی دۆلار.
ئەو پەرلەمانتار راشیگەیاندوە، پشتیوانی هاوڵاتیانن بۆئەوەی ئەو ستەمە گەورەیە لە هاوڵاتیان نەكرێت.
بەگوێرەی زانیارییە بڵاوكراوەكان، پەرلەمانتارانی عیراق دەستیانكردوە بە واژۆ كۆكردنەوە تاكو هەریەك لە پارێزگاریی بانكیی ناوەندی و وەزیری دارایی عیراق بانگهێشتی پەرلەمان بكەن سەبارەت بەو گۆڕانكاریانەی رویانداوە لە نرخ و بەهای دیناری عیراقی بەرامبەر بە دۆلار.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group