عەلی زەیدی لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی كۆدەبێتەوە

1 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عیراق بڵاویكردەوە، عەلی زەیدی سەرۆك وەزیران بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە میسرو لەكاتی گەیشتنیدا  لەلایەن مستەفا مەدبولی سەرۆك وەزیرانی ئەو وڵاتەوە پێشوازی لێكرا.
ئاماژەشیكردوە، سەرۆك وەزیرانی عیراق لەمیانی سەردانەكەیدا لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی سەرۆكی میسر كۆدەبێتەوە، هەروەها سەرۆكایەتی كۆبونەوەی لیژنەی باڵای هاوبەشی هەردوو وڵات دەكات.
لەچوارچێوەی سەردانەكەیدا زەیدی سەردانی بارەگای كۆماری عەرەبی دەكات و لەوێ لەگەڵ نەبیل فەهمی ئەمینداری گشتیی كۆماری عەرەبی كۆدەبێتەوە، هاوكات وتارێكیش لەبەردەم نوێنەرانی هەمیشەیی وڵاتانی عەرەبی پێشكەش دەكات.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group