تاكۆتایی ساڵی رابردوو نزیكەی 100 هەزار كۆمپانیا لەعیراق تۆمار كراون

50 خولەک پێش ئێستا عێراق

نەوا-
بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی بازرگانیی عیراق، كۆی گشتی كۆمپانیا تۆماركراوەكان تاكۆتایی ساڵی 2025 گەیشتوەتە نزیكەی 100 هەزار كۆمپانیا، لەو ژمارەیەش كۆمپانیا ناوخۆییەكان ژمارەیان 94 هەزارو 239 كۆمپانیایەو هەرچی كۆمپانیا بیانییەكانیشە ژمارەیان پێنج هەزارو 372 كۆمپانیان.
محەمەد حەنون راوێژكاری وەزیری بازرگانی عیراق لەوبارەیەوە رایگەیاند، ئەم ئامارانە وەك بنەمایەك بۆ بەراوردكردن لەگەڵ ساڵی 2026 بەكاردەهێنرێن بەمەبەستی زانینی ئاستی كاریگەریی ئاڵۆزییە ئەمنی و ئابورییەكانی ناوچەكە بەتایبەت گرژییەكانی نێوان ئەمریكاو ئێران لەسەر كەرتی وەبەرهێنان، جوڵەی بازرگانی و پڕۆسەی تۆماركردنی كۆمپانیاكان لە عیراقدا.
وتیشی: بونی ئەو هەزاران كۆمپانیایە لەعیراق ئاماژەیە بۆ خواستی بەهێزی كەرتی تایبەت بۆ كاركردن لە بازاڕی عیراقدا سەرەڕای ئاڵنگارییە ئەمنییەكان.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group