وەزیری ناوخۆی ئوردن: ئەنجامدەرانی هێرشی سەر كێڵساكە ئوردنین

1 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
مازن عەبدوڵڵا وەزیری ناوخۆی ئوردن بڵاویكردەوە، ئەنجامدەرانی هێرشی سەر كێڵساكەی گوندی حەمود سەر بە پارێزگای كەرەك سێ كەسی ئوردنین هیچ ئاماژەیەك نییە پشتڕاستی بكاتەوە كە پەیوەندییان بە لایەنە دەرەكییەكانەوە هەبێت.
ئەم لێدوانەی وەزیری ناوخۆی ئوردن لەكاتێكدایە كە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئوردن لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكرد، شوێنی ئەنجامدەرانی هێرشەكە لەماڵێكی چۆڵدا لەلایەن تیمە هاوبەشەكانی لێكۆڵینەوەو هێزە ئەمنییەكان دۆزراوەتەوە.
باسیلەوەشكردوە، ئەنجامدەرانی هێرشەكە رەتیانكردەوە خۆیان رادەست بكەن و تەقەیان لە هێزە ئەمنییەكان كرد، بەڵام دوای روبەڕوبونەوە توانرا دەستگیر بكرێن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group