قالیباف داوای كەمكردنەوەی بەكارهێنانی غاز دەكات

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
محەمەد باقر قالیباف سەرۆكی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، بۆ تێپەڕاندنی وەرزی زستان پێویستە هەوڵێكی سەرتاسەری بدرێت بۆ كەمكردنەوەی بەكارهێنانی غاز بە رێژەی 10%.
ئاژانسەكانی ئێران بڵاویانكردوەتەوە، قالیباف لەپەیامێكدا رایگەیاندوە، هەر كەسێك غاز پاشەكەوت بكات بێ گوێدانە بڕەكەی راستەوخۆ هێندەی بڕەكەی پارە دەچێتە سەر هەژمارە بانكییەكەی.
پێشتر محەمەد رەزا عارف جێگری سەرۆك كۆماری ئێران رایگەیاندبو، حكومەت پێشبینی كردوە لە وەرزی سەرمادا بەهۆی زیانەكانی جەنگەوە روبەڕوی كەمی رۆژانەی 100 ملیۆن تا 250 ملیۆن مەتر سێجا غازی سروشتی ببێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group