ترەمپ ئەگەری هێرش بۆ سەر ئێران بەدوور نازانێت

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا دەڵیت، لە دوای هەڵبژاردنەكان ئەگەری هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران هەیە و "هەموو بژاردەیەك لە ئارادایە".
ترەمپ باسی لەوە كرد پاڵپشتییەكانی ئەو ناتانیاهۆی لە شكستێكی گەورە رزگاركردووە و بووەتە هۆی پێشكەوتنی لە هەڵبژاردنەكاندا.
لای خۆشیانەوە، بەرپرسانی ئەمریكی ئاشكرایانكردووە كە پێشبینی دەكرێت دوای هەڵبژاردنی 3ی نۆڤەمبەر هەنگاوی كرداری بنرێت.
 لە بەرانبەردا ئێران هۆشداری دا كە وەڵامەكەی "چاوەڕواننەكراو" دەبێت و بنكەكانی ئەمریكا و تەنانەت كێبڵە دەریاییەكانی ئینتەرنێتیش دەكاتە ئامانج.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group