نەوا-
رۆژنامەیەكی ئەمریكی باس لەوەدەكات، ئێران بۆ وەڵامی هێرشەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل سودی لە ئینتەرنێتی ستارلینك وەرگرتوە و بەكاریهێناوە بۆ هێرشكردنە سەر بنكەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل.
لە چوار سەرچاوەی ئاگادارەوە رۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمریكی بڵاویكردەوە، ئێران لە سەرەتای دەستپێكردنی هێرشەكانی ئەمریكا و ئیسرائیلدا، ئینتەرنێتی مانگی دەستكردی "ستارلینك"ی بۆ پشتیوانیكردنی ئۆپراسیۆنە سەربازییەكانی دژی هێزەكانی ئەمریكا بەكارهێناوە.
ئەمە لە كاتێكدایە، دوای دەستپێكردنی هێرشەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل لە مانگی شوباتی رابردوودا، ئێران وەك كاردانەوەیەك، لە رێگەی موشەكی بالیستی و فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە بنكە سەربازییەكانی ئەمریكای لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كردە ئامانج.