نەوا
کۆمپانیای (IAT)ی چینی لە
پێشانگای لۆس ئەنجلس ئوتۆمبێلی جۆری (karlmann king)ی نمایشکرد
کە بە گرانبەهاترین ئوتۆمبێلی بەرز لە جیهان هەژمار دەکرێت.
ئوتۆمبێلە نوێیەکە نرخی 3.8 ملیۆن دۆلارە و لەسەر هەیکەلێکی هاوشێوەی "فۆرد ئێف
٥٥٠" دروستکراوە و شێوەکەی ناوازەیە و لەشێوەی "فڕۆکەی شەبەح"ی
ئەمریکیە، دیزاینی دەرەوەی ئوتۆمبێلەکە لە گۆشە و هێڵ پێکهاتووە و شێوەیەکی ناوازەی
پێبەخشیوە.
ناوی ئوتۆمبێلەکە ئاسایی
نییە، بەڵکو لەشێوەی هۆڵێک یاخود ژوورێکدا هەموو پێداویستیەکانی خۆشبەختی سەرنشینی
تێدا تەرخان کراوە، تەلەڤیزیۆن و مەڵتیمیدیا و فڕنی گەرمکردنەوەی خواردن و
ساردکەرەوە و چەندین خانەی تێدایە بۆ هەڵگرتنی خواردنەوە و خواردنە پێویستەکان.
لەڕووی میکانیکیەوە
هەیکەلێکی قورسی وەک "کارڵمان کینگ" پێویستی بە بزوێنەرێکی بەهێزە، بۆیە
بزوێنەری هەشت بستۆنی لەسەر دانراوە کەتوانای ٤٠٠ ئەسپ بە شۆفێر دەدات، گێڕی شەش
ئاستە و هەموو ئەو خەسڵەتە تەکنەلۆجیانەی تێدایە بە ئاسانی بەسەر چیایەکدا
سەربکەوێت.