نەوا
عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراق شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى پێكهێناو نوێنه‌رى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمیش له‌شانه‌كه‌دا دانرا.
نوسینگه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆكى هێزه چه‌كداره‌كانى عیراق فه‌رمانێكى بۆ پێكهێنانى شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى ده‌ركردووه‌و له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا روونكراوه‌ته‌وه، به‌پێى فه‌رمانه‌كه "عه‌مید محه‌مه‌د ئیبراهیم به‌یزانى" له‌وه‌زاره‌تى ناوخۆ سه‌رپه‌رشتیارى تیمه‌كه‌یه و هه‌ریه‌كه له‌وه‌زاره‌تى به‌رگرى و سه‌ركردایه‌تى هێزه وشكانیه‌كان و ده‌زگاى دژى تیرۆر و ده‌زگاى هه‌واڵگرى و ئاسایشى نیشتمانى و ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى و پۆلیسى فیدراڵى ئه‌ندامى شانه‌كه‌ن.
روونیشكراوه‌ته‌وه، عه‌قید عوسمان محه‌مه‌د مسته‌فا نوێنه‌رى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى سه‌ر به‌حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌بێت له‌شانه‌كه و عه‌مید یه‌حیا ره‌سوڵ وته‌بێژى فه‌رمى ده‌بێت.
به‌پێى به‌یاننامه‌كه، كارى شانه‌كه داڕشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ و به‌یاننامه‌كان و دیارى كردنى كاریگه‌ریه ده‌روونییه‌كان ده‌بێت بۆ هه‌ر بابه‌تێك كه ده‌نوسرێت و ده‌رده‌كرێت، هه‌روه‌ها یه‌كێك له‌مامۆستایانى زمانى عه‌ره‌ب له‌وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاى و لێكۆڵینه‌وه زانستى راده‌سپێردرێت بۆ داڕشتنه‌وه‌ى زمانه‌وانى و پێداچوونه‌وه‌ى پێش ئه‌وه‌ى بڵاوبكرێته‌وه.