نەوا-
عەباس عیراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران بڵاویكردەوە، روبەڕوی هەر هەڕەشەیەك دەبنەوە كە گەل و سەركردایەتیان بكاتە ئامانج، رێككەوتن لەگەڵ ئەمریكا رونەو سەرۆكی ئەمریكا پابەند دەكات بەوەی ئیسرائیل جڵەوگیر بكات، ئەگەر گوێڕایەڵ نەبن ئێران وانەیەكیان پێدەڵێت كە هەرگیز لەبیری نەكەن.
پێشتر یسرائیل كاتز وەزیری بەرگری ئیسرائیل رایگەیاندبو، تەلئەبیب ئامادەیە بۆ جاری سێیەم هێرش بكاتەوە سەر تاران ئەگەر پێویست بكات، هەروەها سوپای ئیسرائیل بۆ ماوەیەكی نادیار لەناوچە ئەمنییەكانی لوبنان، سوریاو غەزە دەمێنێتەوەو ناكشێتەوە.