نه‌وا
داواكاری گشتی میسر فه‌رمانی كردووه له چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان سه‌باره‌ت به روداوی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌ی قاهیره‌ی پایته‌خت، شه‌ش كه‌س ده‌ستگیربكرێن.
نه‌بیل سادق داواكاری گشتی میسر رۆژی هه‌ینی ئه‌و فه‌رمانه‌ی ده‌ركرد پاش ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان ئاماژه‌یان بۆ هه‌ڵه و كه‌مته‌رخه‌می ئه‌و شه‌ش كه‌سه كردبوو، له نێویاندا شۆفێری شه‌مه‌ندۆفێره‌كه و یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی، له‌گه‌ڵ كرێكاری به‌رپرس له گۆڕینی ئاڕاسته‌ی هێڵه‌كان.
رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردو له وێستگه‌ی ره‌مسیسی قاهیره شه‌مه‌ندۆفێرێك به خێراییه‌كی زۆر خۆی كێشا به به‌ربه‌ستی كۆتایی هێڵێكی وێستگه‌كه و به‌هۆیه‌وه تانكه‌ری سوته‌مه‌نی شه‌مه‌ندۆفێره‌كه ته‌قییه‌وه و 20 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و زیاتر له 47 كه‌سیش برینداربون.