"فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له‌گه‌ڵ بوونى په‌یوه‌ندییه‌كى هاوسه‌نگ و ته‌ندروسته‌ له‌گه‌ڵ به‌غدا"

18/03/2019

نه‌وا
په‌رله‌مانتارێكی كورد له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌باره‌ی ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌ڵێت " هیچ شتێك گره‌نتى نییه‌، ته‌نانه‌ت گره‌نتى مانه‌وه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدیش له‌پۆسته‌كه‌ى".
موسه‌ننا ئه‌مین ئه‌ندامى فراكسیۆنى یه‌كگرتووى ئیسلامى له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق له‌ به‌رنامه‌ی "پارێزگاى سلێمانى و نوێنه‌رانى" رادیۆ نه‌وا، كه‌ له‌لایه‌ن رێكخراوی كوردستان بۆ هه‌موان سپۆنسه‌ر كراوه‌، ئاماژه‌ى به‌وه‌دا له‌ لیژنه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى په‌رله‌مانى عیراق، مافى ره‌وه‌ندى كوردى ده‌پارێزن و له‌ رێككه‌وتنه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و دوو لایه‌نه‌كانى عیراق و وڵاتانى دیكه‌ ئاماده‌ییان ده‌بێت و ده‌نگى كورد ده‌بن.
وتیشى "وه‌ك فراكسیۆنى یه‌كگرتوو له‌گه‌ڵ بوونى په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌ندروست و هاوسه‌نگین له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌ رێككه‌وتنى ته‌واو له‌گه‌ڵ هێزه‌ سیاسییه‌كانى ترى عیراق، نه‌ك به‌ سه‌ركێشى حه‌ق و ناحه‌قى حكومه‌تى هه‌رێم".
له‌باره‌ى ناردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمیشه‌وه‌، موسه‌نا ئه‌مین وتى "هیچ شتێك گره‌نتى نییه‌، ته‌نانه‌ت گره‌نتى مانه‌وه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدیش له‌پۆسته‌كه‌ى نییه‌، به‌ڵام تا ژینگه‌ سیاسییه‌كه‌ به‌مجۆره‌ به‌رده‌وام بێت، بارودۆخه‌كه‌ باشتر ده‌بێت".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group