بەرهەم ساڵح نایەوێت نوری مالیكی ببێتە جێگری

6 رۆژ پێش ئێستا عێراق

نەوا
رۆژنامەی ئەخباری لوبنانی ئاشكرایكردوە، بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق رەتیكردوەتەوە نوری مالیكی سەرۆكی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا وەك یەكێك لە جێگرەكانی دابنرێت.
رۆژنامەكە لەراپۆرتێكدا بڵاویكردوەتەوە، هەوڵی ئەوە دەدرێت نوری مالیكی بەرەو هاوپەیمانێتییەكی نوێ‌ رابكێشرێت ئەویش بەسود وەرگرتن لە رەتكردنەوەی وەك جێگری یەكەمی سەرۆك كۆمار لەلایەن بەرهەم ساڵح-ەوە، بەڵام مالكی هەر پرۆژەیەك رەتدەكاتەوە، كە بەهۆیەوە جارێكی دیكە حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی پێشوو بباتەوە پێشەوە.
هەروەها رۆژنامەی ئەخباری لوبنانی لەزاری سەرچاوەیەكی نزیك لە عەبادییەوە بڵاویكردوەتەوە، ئەمریكا لە حكومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی دڵنیانییە، چونكە لەهەڵوێستەكانی ئەم دواییەیدا دەریخستوە لایەنی كۆماری ئیسلامی ئێرانی گرتوە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group