عیراق به‌فه‌رمى بانگهێشتنامه‌ى پێشكه‌شى پاپاى ڤاتیكان كرد

24/04/2019 عێراق

نه‌وا
عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراق ئاشكرایكرد، به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى بانگهێشتنامه‌یان پێشكه‌شى پاپاى ڤاتیكان كردووه‌ بۆئه‌وه‌ى سه‌ردانى عیراق بكات.
عادل عه‌بدولمه‌هدى له‌ پرێس كۆنفرانسی هه‌فتانه‌ى خۆیدا وتى، بانگهێشتنامه‌ى فه‌رمى پێشكه‌شى پاپا فرانسیس پاپاى ڤاتیكان كراوه‌ بۆئه‌وه‌ى سه‌ردانى مه‌قامى ئیبراهیم له‌ عیراق بكات.
وتیشى "هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانى دراوسێ و هه‌رێمى به‌رده‌وامه‌ بۆ راوه‌دونانى پاشماوه‌كانى رێكخراوى داعش".
هه‌ر له‌ قسه‌كانیدا سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراق باسى له‌وه‌كرد، عیراق جیهانى به‌سیاسه‌ته‌ نوێیه‌كه‌ى ناساند، كه‌ له‌سه‌ر بنه‌ماى چالاككردنى هاوبه‌شییه‌كان وه‌ستاوه‌.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group