ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان عێراق و چین بەرێژەیەكی بەرچاو زیادیكردووە

05/05/2019 جیهان

ساڵی رابردوو قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازڕگانی لە نێوان عێراق و چیندا، بەڕێژەی 33.3% زیادیكردووە.
باڵیۆزخانەی چین لە بەغدا راگەیەندراوێكی لەبارەی قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان وڵاتەكەی و عێراق بڵاوكردەوە و تیادا ئاماژەی بەوەداوە كە قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان هەردوو وڵاتدا لە میانی ساڵی رابردوودا، گەیشتووەتە 30ی ملیار دۆلار.
رۆژنامەی فەرمی "ئەلسەباح" بڵاویكردەوە كە چانگ تاو باڵیۆزی چین لە بەغدا، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە كە ھاوكاریی نێوان وڵاتەكەی و عێراق سەرجەم سێكتەرەكانی گرتووەتەوە بەتایبەتیش سێكتەری ئابووری.
چانگ تاو ئاماژەی بەوەشداوە كە ساڵانە چین پەرە بە ئاڵوگۆڕی بارزگانی دەدات لەگەڵ عێراقدا و وتوویەتی: "لە پاڵ ئاڵوگۆڕی بازرگانییدا، ساڵانە 20 هەزار ڤیزا دەدەین بە عێراقییەكان".


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group