ترامپ: ئێران وڵاتی تیرۆرە

24/05/2019 جیهان

نەوا

دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا رایگەیاند: ئێستا ناردنی سەربازی زیاتر بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێویست نییە، بەڵام ئەگەر پێویستی كرد، ئەو هەنگاوەش دەنێن.
لە پرێس كۆنفرانسێكدا لە كۆشكی سپی دۆناڵد ترەمپ وتیشی: "ئێران وڵاتی سپۆنسەری تیرۆرە و لە پشت هەموو كێشەكانی رۆژهەڵاتی ناوەراستیشە"، ئاماژەی بەوەشكرد: "من زۆرێك لە ئێرانییەكان دەناسم و خەڵكی زۆر باشن، بەڵام وڵاتەكەیان وڵاتی تیرۆرە من لە زۆرێك لە كۆبوونەكان بووم و چەندین چیرۆكم لەو بارەوە گوێ لێ بووە".
سەرۆكی ئەمریكا ڕاشیگەیاند: "هەر كێشەیەك لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بگرە دوورتریش ڕوویدا بێت، لەلایەن ئێرانەوە بووە".

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group