عوممان: هەوڵ دەدەین گرژییەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران نەهێڵین

24/05/2019 جیهان

نەوا

یوسف بن عەلەوی وەزیری دەرەوەی عوممان رایگەیاند كە هەوڵی تەواو دەدەن بۆ كۆتاییهێنان بە گرژییەكانی ئەمریكا-ئێران.
 بن عەلەوی لە میانی چاوپێكەوتنێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "لەگەڵ لایەنەكانی سێهەمدا هەوڵ دەدەین بۆ هێور كردنەوەی گرژییەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران. 
وەزیری دەرەوەی عوممان ئاماژەی بەوەدا كە لە ئەگەری جەنگی نێوان ئەو دوو وڵاتەدا هەڕەشە بۆ سەر تەواوی جیهان دروست دەبێت و دووپاتی كردەوە كە ئەمریكا و ئێران خۆیشیان ئاگاداری مەترسی دۆخەكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group