چارەنووسی لەسەدا 75ی كۆچبەرە نایاساییە بێسەروشوێنەكانی دەریای سپی نازانرێت

25/06/2019 جیهان

نەوا
رێكخراوی كۆمەڵگەی مەدەنی ئیسپانیی "كانیماندۆ فرۆنتێراس" لە راپۆرتێكدا ئاشكرایكردووە چارەنووسی لەسەدا 75ی ئەو كۆچبەرە نایاساییانەی كە لە دەریای سپیدا بێ سەروشوێن بوون، نازانرێت. 
كانیماندۆ فرۆنتێراس راپۆرتەكەی لەژێر ناونیشانی "ژیان لە لێواری مەرگدا" بڵاوكردووەتەوە و جەختی لەوەكردووەتەوە كە كارەساتی كۆچبەرە نایاساییەكانی دەریای سپی زۆر لەو رەهەندەی كە دەزانرێت گەورەترە.    
لەراپۆرتەكەدا باس لەوەكراوە لە ماوەی 16 مانگی رابردوودا، لە خۆرئاوای دەریای سپی لەناوچەی نێوان ئیسپانیا و مەغریب، 70 بەلەم و كەڵەك كە كۆچبەرە نایاساییەكانیان هەڵگرتبوو، ژێر ئاوكەوتوون و لە كۆی هەزار و 20 كۆچبەر تەنها تەرمی 240 یان دۆزراونەتەوە.
816 كۆچبەرەكەی دیكە كە ئەوان مەزەندە دەكەن مردبێتن، چارەنووسیان نادیارە. ئەمەش بە مانای ئەوە دێت چارەنووسی لەسەدا 75ی ئەو كۆچبەرە نایاساییانەی كە لە دەریای سپیدا بێ سەروشوێن بوون، نازانرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group