عادل عەبدولمەهدی سەردانی ئێران دەكات

22/07/2019 عێراق

نەوا
عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق بەنیازە سەردانی تارانی پایتەختی ئێران بكات و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە كۆدەبێتەوە.
ئەم سەردانەی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ ئێران لەكاتێكدایە، ئەو وڵاتە چەند ڕۆژێكی پڕ گرژی و ئاڵۆزی لەگەڵ ئەمریكا و بەریتانیادا تێدەپەڕێنێت.
لەوبارەیەوە نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی وەزیرانی عێراق لەراگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ بەرپرسانی ئێران باس لە دوا پەرەسەندنەكانی ئەمدواییانەی ئێران لەگەڵ بەریتانیاو ویلایەتە یەكگرتووەكان دەكات.
پێشتریش عەبدولمەهدی ڕایگەیاندبوو "وڵاتەكەی هەوڵی نێوەندگیری دەدات لەو قەیرانەی لە‌ناوچەكەدا دروستبووەو بۆ ئەومەبەستەش وەفد دەنێرن بۆ هەریەكە لە تاران و واشنتۆن بەمەبەستی نێوەندگیر و لێكنزیككردنەوەی هەریەك لە ئێران و ئەمەریكا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group