نەوا-
محەمەد لامی سەرۆكی ئەنجومەنی كارگێڕیی سندوقی گەڕاندنەوەی پارەی عیراق رایگەیاندوە، بڕی 13 ملیۆن دۆلاریان لەو پارانە گەڕاندوەتەوە كە پێشتر بەبڕیاری دادگا لە بانكەكانی فەرەنسا بلۆك كرابون و پارەكەش خراوەتە سەر هەژماری گەنجینەی گشتی.
لامی وتوشیەتی، بەهاوكاری لەگەڵ لایەنە نێودەوڵەتی و ناوخۆییەكان توانیویانە ئەو پارنە بگەڕێننەوە دوای تەواوكردنی رێكارە یاساییەكانیش بە هەماهەنگی لەگەڵ بانكی سویسرا خراوەتە سەر هەژمارە بانكییەكە بەردەوامیش دەبن بۆ گەڕاندنەوەی هەر بڕە پارەیەك كە هی عیراق بێت و برابێتە دەرەوە.