نه‌وا
پۆلیسى مه‌كسیكى ئاشكرایكرد، 150 كۆچه‌ریان له مردن رزگاركردوه، كه له‌ناو بارهه‌ڵگرێكدا شاردرابونه‌وه و ماوه‌یه‌كى زۆر خواردن و ئاویان پێ نه‌درابو.
پۆلیسى مه‌كسیكى له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، هێزه‌كانى پۆلیس بارهه‌ڵگرێكی پڕ سه‌وزه‌یان به‌هۆی سه‌رپێچی یاساكانی هاتوچۆوه راگرتوه، به‌ڵام له‌كاتى راگرتنه‌كه‌دا پۆلیس گوێى له داوای هاوكارى بووه به‌هۆى ئه‌وه‌شه‌وه بارى بارهه‌ڵگره‌كه پشكنینی بۆ كراوه و بینراوه 150 كۆچه‌رى نایاسایى له‌ناودایه و چه‌ندین رۆژه نه خواردن نه ئاویان پێنه‌دراوه.
پاشان ده‌ستگیركردنی شۆفێره‌كه و رزگاركردنی كه‌سه‌كان، پۆلیسى مه‌كسیكى ته‌ئكیدیكردوه‌ته‌وه ئه‌و كۆچه‌رانه ره‌وانه‌ى وڵاته‌كانى خۆیان ده‌كرێنه‌وه.
مه‌كسیك یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ى كۆچه‌رێكی زۆر له جیهانه‌وه به‌تایبه‌تى له ئه‌مریكاى لاتینه‌وه رووی تێده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش به‌ئامانجى گه‌یشتن به ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا، به‌ڵام دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكى ئه‌و وڵاته گوشاری خستوه‌ته‌سه‌ر مه‌كسیك بۆ پته‌وكردنى سنوره‌كان و رێگه‌نه‌دان به‌كۆچه‌ران بۆ چوونه ئه‌مریكاوه.