چین باس لە ئەگەری رەوانەكردنی سوپا دەكات بۆ هۆنگ كۆنگ

24/07/2019 جیهان

نەوا
وەزارەتی بەرگری چین رایگەیاند ئەگەر هۆنگ كۆنگ داوا بكات، ئەوا رێكاری تایبەت لەبارەی ئەو خۆپیشاندەرانە دەگرێتە بەر كە دژی پرۆژە یاسای گەڕانەوەی هۆنگ كۆنگن بۆ سەر چین. 
ڤو چین وتەبێژی وەزارەتەكە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە پەكین ئاماژەی بەوەدا لە نزیكەوە چاودێری پێشهاتەكانی هۆنگ كۆنگ و خۆپیشاندانەكان و هێرش بۆسەر ئۆفیسی پەیوەندییەكانی ناوچەی چین دەكەن.
ڤو جەختی لەوە كردووەتەوە كە هەندێك لە خۆپیشاندەرە رادیكاڵەكان ململانێی پرەنسیپی بنەمای یەك وڵات و دوو سیستەم و دەسەڵاتی حكوومەتی ناوەندی دەكەن.
لەبارەی چۆنیەتی چارەسەر كردنی پرسەكە لەلایەن وەزارەتی بەرگرییەوە ڤو چین رایگەیاند مادەی 14ی یاسای جێگیر كردنی سوپا لەم بارەیەوە زۆر روون و ئاشكرایە.
بە پێێ یاسایەكی ساڵی 1997 حكوومەتی خۆجێی هۆنگ كۆنگ بۆی هەیە كە بۆ یارمەتیدان لە كارەساتی سروشتی و پاراستنی شیرازەی گشتی داوا لە حكوومەتی چین بكات كە سەرباز رەوانەی هۆنگ كۆنگ بكات. هاوكات بەپێی یاساكە راستەوخۆ دوای تەواو بوونی ئەركەكەیان دەبێت سوپا بگەڕێنەوە شوێنی خۆیان.
هۆنگ كۆنگ كە لە نێوان ساڵانی 1842 وەوە لە ژێر دەسەڵاتی بەریتانیادا بوو، لە ساڵی 1997 گەڕایەوە بۆ سەر چین و بە شێوەیەكی ئۆتۆنۆم بەڕێوەدەچێت، لە ماوەكانی رابردوو دژی یاسایەك لە بارەی رادەستكردنی داواكراوان بە پەكین، شەپۆلێكی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی ئەو ناوچەیەی گرتوەتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group