هاوڵاتییان لە پڕكردنەوەی فۆڕمی كارتی نیشتمانی بەشێوەی ئۆنلاین ئاگادار دەكرێنەوە

پێش 4 هەفتە

نەوا

بەرێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامەی هەرێمی كوردستان هاوڵاتیان لە بارەی لەبارەی پركردنەوەی فۆرمی كارتی نیشتمانی بە شێوەی ئۆنڵاین، ئاگادار دەكاتەوە و روونكردنەوەی زیاتر لەسەر ئەو پرسە دەدات.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامەی هەرێمی كوردستان لە راگەیاندراوێكدا، هاوڵاتیان لەبارەی پڕكردنەوەی فۆرمی كارتی نیشتمانی بەشێوەی ئۆنلاین ئاگادار دەكاتەوە و كە لە ئێستادا دەتوانن بەشێوەی (ئۆنلاین) راستەوخۆ لە رێگای لینكی www.nid-moi.gov.iq لەسـەر كۆمپیتەر لە ماڵی خۆت فۆڕمـی‌ كارتی‌ نیشتمانی‌ پربكەیتەوە و بیبەیت بۆ فەرمانگەی‌ كارتی‌ نیشتمانی‌ و مامەڵەی پێ بكەیت.
رەگەزنامەی هەرێم زانیاری زیاتری لەسەر ئەو پرسە خستووەتەڕوو و دەڵێت: "بۆ پڕكردنەوەی فۆڕمەكە دەبێت بەرنامەی (acrobetpro) لە كۆمپیتەرەكەت هەبێت یان، لە گوگل داونلۆندی بكەیت بۆ ئەوەی باركۆدی فۆرمەكە بخوێنێتەوە".

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group