شانەی راگەیاندنی ئەمنی: دەنگۆی ئازادكردنی تیرۆریستان دوورە لە راستیەوە

45 خولەک پێش ئێستا

نەوا-
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عیراق لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، بەدواداچونیان بۆ ئەو لێدوانانە كردوە كە لە هەندێك دەزگای راگەیاندن و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراونەتەوەو خراونەتە پاڵ یەكێك لە سیاسییەكان كە گوایە ژمارەیەكی زۆر لەو كەسانەی وەك تیرۆریست پۆلێنكراون لە هەندێك لە گرتوخانەكانی هەولێرو دهۆك ئازادكراون و بەرەو پارێزگای كەركوك گوێزراونەتەوە.
ئاماژەی بەوەشكردوە: بەپێی ئەو زانیارییە فەرمیانەی لەبەردەستدان ئەو لێدوانانە پشت بەهیچ راگەیەنراو و هەڵوێستێكی دەرچوی لایەنە ئەمنییە تایبەتمەندەكانی عیراق نابەستن و تاوەكو ئێستاش هیچ شتێك نییە راستی ئەو بانگەشانە بسەلمێنێت.
لە راگەیەنراوەكەشدا هاتوە، دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییە تایبەتمەندەكان بەردەوام چاودێریی هەمو ئەو زانیارییانە دەكەن كە پەیوەندییان بە هەڕەشە تیرۆریستییەكان و جموجوڵی كەسانی داواكراوەوە هەیە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group