ساڵی رابردو زیاتر لە یەك ملیۆن گەشتیار سەردانی زاخۆیان كردوە

49 خولەک پێش ئێستا

نەوا-
گوهدار شێخۆ سەرپەرشتیاری ئیدارەی زاخۆ رایگەیاند، زاخۆ پێشكەوتنێكی زۆری بەخۆیەوە بینیوە بەتایبەت لەڕوی گەشتیارییەوە ئێستا بوەتە ناوەندێكی گەشتیاری لە هەرێمی كوردستان، ساڵانە رێژەیەكی زۆری گەشتیار سەردانی شاری زاخۆ و ناوچە گەشتیارییەكانی سنوری ئیداركەیان دەكەن. تەنها ساڵی رابردو زیاتر لە یەك ملیۆن گەشتیار سەردانی زاخۆیان كردبو. 
گوهدار شێخۆ ئاماژەی بەوەشكردوە، بەهۆی هاتنی ژمارەیەكی زۆری گەشتیار لە هەوڵی زیادكردنی پڕۆژەی گەشتیارین چونكە زیادبونی گەشتیار پێویستی بە خزمەتگوزاری زیاترە لە هەمو شوێنێك، ئەوەی لە توانادایە درێغی ناكەن لە گرنگیدان بە كەرتی گەشتوگوزار چەندین پڕۆژەش لەو كەرتەدا جێبەجێ كراون.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group