نه‌وا ساڵانه له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی ساڵی نوێی خوێندن، دایك و باوكان، منداڵه‌كانیان له بنكه ته‌ندروستییه‌كان ڤاكسین پێده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش بۆ پاراستنی ره‌وشی ته‌ندروستی منداڵه‌كه، هاوكات بۆ رێگریكردنه له تووشبوون به هه‌ر نه‌خۆشییه‌كی درم له میانی پڕۆسه‌ی خوێندندا. له بنكه ته‌ندروستییه‌كان كۆمه‌ڵێك پشكنین بۆ منداڵه‌كان ده‌كرێت له‌وانه، پشكنینی چاو، قوڕگ، گوێ و ئاستی قسه‌كردنی منداڵه‌كه، هاوكات درێژی باڵا و كێشی منداڵه‌كه، هه‌روه‌ها جۆری خوێنه‌كه‌یشی دیاری ده‌كرێت. له یه‌كێك له بنكه ته‌ندروستییه‌كان ساڵانه به گشتی 16 هه‌زار و 800 سه‌ردان به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی ڤاكسین تۆماركراون، به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌یه‌كیش رایده‌گه‌یه‌نێت سنووره‌كه‌یان ژماره‌یه‌كی زۆر گه‌ڕه‌ك و قوتابخانه و دایه‌نگه‌ی له‌سه‌ره و ئه‌مه‌ش وایكردووه هه‌وڵه‌كانیان چڕتربكه‌نه‌وه بۆ چاودێریكردنی ته‌ندروستی له سنوری بنكه‌كه‌یاندا. له‌وباره‌یه‌وه دكتۆر خه‌سرۆ ئه‌كره‌م نه‌جار به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌ی ته‌یراوه‌ی سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر ده‌ڵێت "ژماره‌یه‌ك گه‌ڕه‌ك ده‌كه‌وێته سنووری بنكه‌ی ته‌ندروستی ته‌یراوه، نزیكه‌ی 30 قوتابخانه‌ش ده‌كه‌ونه سنووركه‌مان، لێره خشته‌ی نیشتمانیی ڤاكسیندانمان هه‌یه بۆ منداڵان، هه‌موو خێزانێك كارتی تایبه‌ت هه‌یه بۆ ڤاكسیندان، به‌گوێره‌ی ئه‌م كارته له 24 كاتژمێری یه‌كه‌می له‌دایكبوونییه‌وه ده‌ستپێده‌كات تا ده‌گاته ته‌مه‌نی 18 مانگی. ئه‌و كاته‌یشی كه ده‌چێته دایه‌نگه له چوار ساڵان یان كه ده‌چێته به‌رخوێندن له شه‌ش ساڵان، ڤاكسینی زۆر گرنگ هه‌یه كه جۆری چواره‌م و دووه‌می پێ ده‌ڵێن، له‌گه‌ڵ ڤاكسینی سوڕێژه‌ی تێكه‌ڵاو، به‌ڵام هه‌ندێك كه‌س ده‌فته‌ره‌كه‌ی ون كردووه و منداڵه‌كه بێبه‌ش ده‌كه‌ن له‌م ڤاكسیندانه، جگه له خه‌ڵكی ئه‌و سنووره، ژماره‌یه‌ك ئاواره و په‌نابه‌ریش ده‌كه‌ونه سنووره‌كه‌مان ده‌فته‌ریان نییه و ئه‌وانیش هاوشێوه‌ی خه‌ڵكی ئاسایی هاوكاری ئاسانكارییان بۆ ده‌كرێت". دكتۆر خه‌سرۆ نه‌جار وتیشی "ئه‌م پڕۆسه‌یه له مانگی هه‌شت تا ده‌ستپێكی ساڵی نوێی خوێندن به‌رده‌وامه و منداڵه‌كان به‌پێی ته‌مه‌نیان سه‌ردانی بنكه‌كه‌مان ده‌كه‌ن و لێره كۆمه‌ڵێك پشكنینیان بۆ ده‌كرێت وه‌ك، پشكنینه‌كانی چاو، گوێ، ددان و جۆری خوێنه‌كه‌یان، كێش و باڵا". له‌باره‌ی ژماره‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی سه‌ردانی ئه‌و بنكه‌یه ده‌كه‌ن، دكتۆر خه‌سرۆ نه‌جار وتی "ساڵانه به شێوه‌یه‌كی گشتی 16 هه‌زار و 800 منداڵ سه‌ردانی بنكه‌كه‌مان ده‌كه‌ن بۆ ڤاكسیندان، هه‌ندێك جاریش هه‌ڵمه‌تی كوتان ده‌كرێت كه نزیكه‌ی سێ هه‌زار و 500 منداڵ سوودمه‌ند ده‌بن، هه‌روه‌ها ڤاكسیندانی ئافره‌تانی دووگیانیشمان هه‌یه كه نزیكه‌ی 750 كه‌س سه‌ردانمان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌م جۆره ڤاكسیندانه". به وته‌ی دكتۆر خه‌سرۆ ئه‌كره‌م نه‌جار، ئه‌گه‌ر قوتابییه‌كان ڤاكسین نه‌درێن، ئه‌وا ئه‌گه‌ری تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی گوێڕه‌په و سووڕێژه‌یان هه‌یه و له‌م حاڵه‌ته‌شدا پێویسته قوتابییه‌كه 20 رۆژ له ماڵه‌وه بێت وئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاستی خوێندن و ته‌ندروستی منداڵه‌كه‌ش دروست ده‌كات و راشیده‌گه‌یه‌نێت كه پێویسته به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت دایك و باوكان منداڵه‌كانیان ڤاكسین بده‌ن به‌ر له ده‌ستپێكی ساڵی خوێندن. به‌ر له ده‌ستپێكی خوێندن، فۆڕمێك له رێگای بنكه ته‌ندروستییه‌كانه‌وه ده‌نێردرێت بۆ قوتابخانه‌كان و دواتر قوتابی ئه‌م فۆڕمه له‌گه‌ڵ خۆی ده‌هێنێته بنكه ته‌ندروستییه‌كه و ئه‌نجامی پشكنینه‌كانی لێ ده‌نووسرێت و له‌وباره‌یه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌ی ته‌ندروستی ته‌یراوه وتی "ئێمه به‌ر له ده‌ستپێكی خوێندن فۆڕمێكمان ناردووه‌ته قوتابخانه‌كان و دواتر ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌بێته قوتابی ئه‌م فۆڕمه له‌گه‌ڵ خۆی ده‌هێنێته بنكه‌كه‌مان و ئه‌نجامی پشكنینه‌كانی لێ ده‌نووسرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دوای ده‌ستپێكی خوێندن، به شێوه‌یه‌كی رۆژانه لیژنه‌یه‌كی سێ كه‌سی سه‌ردانی قوتابخانه‌كان ده‌كه‌ن و پشكنین بۆ شوێنی ئاوخواردنه‌وه و ڤاكسیندانی قوتابییه‌كان و بابه‌ته ته‌ندروستییه‌كان ده‌كه‌ن". ناوبراو راشیگه‌یاند تا ئێستا هیچ نه‌خۆشییه‌كی درمی ترسناك له‌نێو قوتابییه‌كاندا نه‌بووه، هاوكات ئامۆژگاری دایكان و باوكانیشی كرد په‌له بكه‌ن له ڤاكسیندانی منداڵه‌كانیان به‌ر له ده‌ستپێكی ساڵی نوێی خوێندن.