نەوا-
تاڤیدا كامولڤێج جێگری سەرۆكی شارەوانی بانكۆكی پایتەختی تایلاند رایگەیاندوە، بەهۆی بارانبارینی بەخوڕەوە، لافاو دروستبوەو زۆربەی گەڕەكانی رۆژهەڵاتی بانكۆك ژێر ئاوكەوتون بە هەزاران كەسیش گواستراونەتەوە بۆ كەمپەكان.
كامولڤێج ئاماژەی بەوەشداوە، لافاوەكە زیانی بە 700 هەزار كەس گەیاندوە هەوڵەكانیش بۆ كۆنترۆڵكردنی ئاوی لافاوكە بەردەوامن، هەر بەو هۆیەشەوە 50 ناوچەی شارەكە بەناوچە كارەساتبار راگەیانراوە.