نه‌وا
له باهاماس كه زریانی دۆریان گرتوویه‌تییه‌وه، تا ئێستا دوو هه‌زار و 500 كه‌س هه‌واڵیان نازانرێت و بێسه‌روشوێنن.
كاره‌كانی گه‌ڕان و رزگاركردن له باهاماس كه هه‌فته‌ی پێشوو زریانی دۆریان له پله‌به‌ندیی پێنج‌دا ئه‌و وڵاته‌ی گرته‌وه، درێژه‌ی هه‌یه.
یه‌كه‌ی خزمه‌تگوزارییه به‌په‌له‌كانی باهاماس، بڵاویكرده‌وه تا ئێستا له‌و وڵاته دوو هه‌زار و 500 كه‌س هه‌واڵیان نازانرێت و بێسه‌روشوێنن.
كاربه‌ده‌ستان رایانگه‌یاندبوو كه ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی زریانه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه بۆ 50 كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌واڵی ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌س نازانرێت، نیگه‌رانیی له به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی قوربانییان ده‌كرێت.
هاوكات تیمی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كه به‌مه‌به‌ستی ده‌ستنیشانكردنی زیانه‌كان له باهاماس له‌و وڵاته‌ن، بڵاویكرده‌وه 70 هه‌زار كه‌س پێویستییان به هاوكاریی به‌په‌له هه‌یه.