توركیا.. دەستگیركردنی زیاتر لە 200 كۆچەری نایاسایی

3 رۆژ پێش ئێستا جیهان
نەوا
لە دوو ناوچەی جیاوازی توركیا، لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە زیاتر لە 200 كۆچەری نایاسایی دەستگیركران، كە لە هەوڵدابوون بەشێوەیەكی نایاسایی بچنە ئەوروپا.
لەوبارەیەوە پۆلیسی كەناراوەكانی پارێزگای چاناككالە 141 كۆچەری نایاساییان دەستگیركرد، كە لە هەوڵدابوون لەو ناوچەیەوە بەشێوەیەكی نایاسایی بپەڕنەوە بۆ خاكی یۆنان.
لەلایەكی ترەوە هێزە ئەمنییەكانی توركیا لە پارێزگای ئەدیرنە، 61 كۆچەری دیكەیان دەستگیركرد، كە لەهەوڵدابون دزە بكەنە سنورەكانی بولگاریاوە.
سەرچاوەیەكی ئەمنیش بە ئاژانسی ئەنادۆڵی راگەیاندوە، كۆچەرە نایاساییەكان هەڵگری رەگەزنامەی ئەفغانستان، سوریا، مەغریب، عیراق و فەڵەستین-ن.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group