بڕیارێكی نوێ دەركرا بۆ تاوەرەكانی ئینتەرنێت لەسەربانی ماڵان

14/09/2019 عێراق

نەوا
وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێبوونی عێراق بورجی سەر باڵەخانەو بیناكانی نیشتەجێبوون لادەبات و تەنها ماوەی 3 رۆژ مۆلەت دەداتە كۆمپانیاكان.
وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێبوونی عێراق بڕیارێكی دەركردووە، هەر بورجێك لەسەر بیناو باڵەخانەكانی نیشتەجێبوون هەبێت دوای ئەوەی ئاگادار دەكرێنەوە دەبێت بورجەكە لاببەن.
بەگوێرەی بریاری وەزارەتەكە دوای ئاگادار كردنەوەكە دەبێت لەماوەی كەمتر لە سێ ڕۆژدا ئەو بورجە لەسەر بیناو بالەخانەكان لابرابێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group