هەرێم و عێراق رێكەوتن لەسەر ئەنجامدانی سەرژمێری لەكاتی خۆیدا

15/09/2019 عێراق
نوری دلێمی وەزیری پلاندانانی عێراق

نەوا
دوای تەواوبونی كۆبونەوەی ئەنجومەنی باڵای سەرژمێری عێراق و شاندی هەرێمی كوردستان لەشاری بەغداد، وەزیری پلاندانانی عێراق رایگەیاند، "تێبینی هەموو پێكهاتەكان وەردەگرن و لەكاتی خۆیدا سەرژمێری ئەنجامدەدەن".
لەوبارەیەوە نوری دلێمی وەزیری پلاندانانی عێراق، باسی لەكۆبونەوەكەیان لەگەڵ شاندی هەرێمی كوردستان كردو راگەیاند، "بۆ تەواوكردنی سەرجەم رێكارە تەكنیكیەكان كۆبوینەتەوە، تاكو بتوانین لەوادەی دیاریكراو سەرژمێری ئەنجامبدەین".
ناوبراو ئەوەشی راگەیاند، لەمانگی 10ی ساڵی 2020 سەرژمێری ئەنجامدەدرێت و "تێبینی هەمو پێكهاتەكان بەهەند وەردەگرین و رەچاوی مافی هەمو پێكهاتەكان دەكەین".
ئەوە لەكاتێكدایە كە حكومەت و پەرلەمانی هەرێمی كوردستان ناڕەزاییان لە رێكارەكانی سەرژمێری دەربڕیوە بە مەترسی دەزانن بۆسەر دیمۆگرافیای ناوچە دابڕێندراوەكان.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group