ئێران بە فەرمی بونی هەر دانوستانێك لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا ڕەتدەكاتەوە

19 خولەک پێش ئێستا جیهان

نەوا-
ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران بە فەرمی بونی هەر دانوستانێك لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا ڕەتكردەوە.
موحسین ڕەزایی ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند، نابێت كەس بە پەیامە دژبەیەكەكانی سەرۆكی ئەمریكا سەرقاڵ ببێت كە جارێك دەڵێت دانوستان ناكەین و جارێكی دیكە دەڵێت ئامادەی گفتوگۆین. 
باسی لەوەشكرد، لە ئێستادا هاوكێشە و گرەوكردنەكانی تایبەت بە نەوت و گەروە ئاوییەكان بە تەواوی گۆڕاون و هەر هەوڵێكیش بۆ كۆنترۆڵكردنی زیانەكان، ڕێگری لە ڕودانی ئەو پێشهاتانە ناكات كە لە داهاتودا بەڕێوەن.
لە لێدوانەكەیدا موحسین ڕەزایی باسی لەوەشكرد، سەرقاڵی پەیامە دژبەیەكەكانی سەرۆكی ئەمریكا مەبن، هاوكێشەكانی پەیوەست بە نەوت و گەروەكان گۆڕاون و كۆنترۆڵكردنی زیانەكان پێش بەوە ناگرێت كە بەڕێوەیە، هیچ دانوستانێك ناكرێت تا مەرجەكانی ئێران بەدینەیەن، تەواو.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group