ئەمریكا رەوانەكردنی پاتریۆت و سەربازی زیاتر بۆ سعودیە و ناوچەكە تاوتوێ دەكات

20/09/2019 جیهان

نەوا
بەرپرسانی ئەمریكا سەرقاڵی تاوتوێ كردنی پرسی رەوانە كردنی سیستەمی بەرگری موشەكی پاتریۆت و سەربازی زیاترن بۆ سعودیە و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
كەناڵی فۆكس نیوزی ئەمریكی بڵاویكردەوە، واشنتۆن بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی توانای بەرگریی ئاسمانی سعودیە و هاوپەیمانەكانی تری لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەرقاڵی تاوتوێ كردنی پرسی رەوانەكردنی سیستەمی بەرگری موشەكی پاتریۆت و سەربازی زیاترە بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
بەرپرسانی پێنتاگۆن باسیان لەوەكردووە، لە رێگەی جێگیر كردنی سیستەمی پاتریۆت بۆشاییەكانی سیستەمی بەرگری موشەكی سعودیە پڕدەكرێنەوە.
ئەمەش دوای ئەوەدێت كە شەممەی رابردوو هێرشكرایە سەر كارگە نەوتیەكانی بەقیق و خرێسی سعودیە و بەهۆیەوە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی ئەو وڵاتە بۆ نزیكەی نیوە دابەزی.
سەرباری ئەوەی حوسیەكانی یەمەن بەرپرسیارێتی هێرشەكەیان گرتوەتە ئەستۆ، بەڵام سعودیە و ئەمریكا ئێران بە بەرپرسیاریی ئەو هێرشە دەزانن و باس لەوەدەكەن لە دەرەوەی خاكی یەمەن موشەك و فڕۆكە بێ فڕۆكەوانەكان بەرەو كارگە نەوتیەكان هەڵدراون.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group