نه‌وا
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا ئاشكرایكرد، توركیا له ناوه‌ندی ئۆپه‌راسیۆنه ئاسمانییه هاوبه‌شه‌كان له سوریا ده‌رهێنراوه و چیتر ناوه‌نده‌كه زانیاریی نادات به هێزی ئاسمانیی توركیا له ئاسمانی سوریا.
كارلا گیلسۆن وته‌بێژ به‌ناوی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا (پێنتاگۆن)، له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكرد، توركیا له ناوه‌ندی ئۆپه‌راسیۆنه ئاسمانییه هاوبه‌شه‌كان له سوریا ده‌رهێنراوه و بۆ له‌مه‌ودوا ناوه‌نده‌كه هیچ زانیارییه‌كی تایبه‌ت به چاودێری و دیاریكردنی شوێن له‌گه‌ڵ فرۆكه‌كانی توركیا له ئاسمانی سوریا ناگۆڕێته‌وه.
وته‌بێژه‌كه‌ی پێنتاگۆن وتوشێتی، سه‌ره‌ڕای ئه‌م هه‌نگاوه، ناتوانن بڵێن ئاسمانی سوریا به‌سه‌ر فرۆكه‌كانی توركیادا داخراوه، به‌ڵام كاتێك فرۆكه‌یه‌ك له ریزبه‌ندی ئه‌ركه ئاسمانییه‌كانی ناوه‌نده‌كه ده‌رده‌هێنرێت، ئه‌وكات فڕینی ئه‌و فرۆكه‌یه به‌ئاسماندا بێ بوونی هیچ هه‌ماهه‌نگییه‌ك له‌گه‌ڵ ناوه‌نده‌كه كارێكی زۆر قورسه.